رووداو دیجیتاڵ
شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام و لەگەڵ شاندی پارتی کۆبوونەوە..
شاندەکەی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە و ئەندامێتیی شاڵاو عەلی عەسکەری، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتین.
شاندی پارتیش بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشوازی لە شاندی یەکێتی کرد؛ هەروەها هۆشیار زێباری، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد لە دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، زاگرۆس فەتاح و رێبوار یەڵدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لە پێشوازیی شاندەکەدا بەشدار بوون.
رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، چەند تەوەرێک لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێنە بەرباس، لەوانەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە رۆژی 26-6-2023 بوو کە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ