لە گیەڵانی کرماشان هاونیشتیمانییەک لەسەر چیا هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

09-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی هاونیشتیمانییەک لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی گەرماو دۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی گیەڵان دەڵێت، تەرمەکە بۆ دادپزیشکیی شارەکە گوێزراوەتەوە و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە. 
 
مەنسوور ئەحمەدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گیەڵان رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کە تەرمێک لە بەرزاییەکانی گوندی گەرماوی سەر بە ناحیەی گەوار دۆزراوەتەوە، دەستبەجێ تیمێکیان بۆ شوێنی رووداوەکە نارد.
 
مەنسوور ئەحمەدی گوتی: "بۆیان دەرکەوتووە کە هاونیشتیمانییەکی تەمەن 70 ساڵ بەهۆی هەڵدێرانی لە چیاکانی دەوروبەری گوندەکە گیانی لەدەستداوە."
 
گوتیشی، "بە پێی لێکۆلینەوەکانیان ئەو هاونیشتیمانییە بۆ شاخەوانی چووەتە دەوروبەری گوندی گەرماو، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار لە بەرزاییەوە بەربووەتەوە و گیانی لەدەستداوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی گیەڵان، تەرمی ئەو هاونیشتیمانییە گوێزراوەتە دادپزیشکیی شارەکە، بۆ ئەوەی بە وردی هۆکاری مردنەکەی دەستنیشان بکرێت.
 
مەنسوور ئەحمەدی دەڵێت، لەبارەی رووداوەکەوە پەراوی لێکۆلینەوە کراوەتەوە و لێکۆلینەوەکانیان بەردەوامە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.