لەسەر راسپاردەی سوودانی، قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر

09-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لەسەر راسپاردەی سوودانی و بە مەبەستی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و ئەمنیی لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە (9ی تەممووزی 2025) قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.
 
لە یەکەم دیداریدا ئەعرەجی لەگەڵ رێبەری ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک لەکاتی کڕینی پێداویستییەکانی لە بازاڕی دهۆک. وێنە: AFP/ئەرشیڤ

پارێزگاری دهۆک: لە مانگی رەمەزاندا چاودێریی بازاڕ چڕ دەکرێتەوە

پارێزگاری دهۆک دەڵێت، سەرجەم قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکان راسپێردراون لە مانگی رەمەزاندا چاودێریی بازاڕ بکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، رێکاری تووند بەرامبەر ئەو شوێن یان کەسانە دەگیرێتەبەر کە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان