قایمقامی دووکان بۆ رووداو: بە درۆن ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی دووکان - خەلەکان کرایە ئامانج

09-08-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی دووکان رایگەیاند، لە رێگەی نێوان دووکان - خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لاریدۆ "بە درۆن کراوەتە ئامانج، دوو کەسی تێدابووە و برینداربوون."
 
سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دووکان بە رووداوی راگەیاند، سەرەتا زانیارییان وا پێگەیشتووە کە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، کە لە جۆری جیپ لاریدۆ بووە و دوو کەسی تێدابووە و دوای برینداربوونیان، گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
قایمقامی دووکان باسی لەوە کرد، بریندارەکان "خەڵکی سووریا و هەڵەبجەن، ئێستا لە نەخۆشخانەی دووکان چارەسەر وەردەگرن."

 

 
 
بە گوتەی قایمقامی دووکان، رووداوەکە لە نزیک گوندی قامیشە بووە و بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە.
 
 
 
 
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو چووە شوێنی بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلەکە و رایگەیاند، رووداوەکە پێش کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 09-08-2023، بووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، رەنگی سپییە و دوو کەسی تێدا بووە.
 
 
پەیامنێری رووداو لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە و پشتڕاستکراوەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدا بووە، یەکێکیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ئەوی دیکەیان خەڵکی شارەزوورە، "ئۆتۆمبێلەکە بە درۆن" کراوەتە ئامانج.
 
یەکێک لە بریندارەکان کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیە، دۆخی تەندروستی باش نییە. ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو گوتی، بریندارەکەی دیکە تەندروستی باشترە و هەردووکیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە