ئەو هاونیشتمانییانەی لە نۆکەندی ئینگلیز گیریان خواردبوو رزگار کران

09-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز لەکار کەوتبوو؛ چالاکڤانێکی بواری کۆچبەران دەڵێت، "89 کەس بوون و دوای 6 کاژێر رزگار کران."
 
رۆژی شەممە، 9ـی ئابی 2025، رەنج پشدەری، چالاکڤانی بواری کۆچبەران لە ئەورووپا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نزیکەی کاژێر 08:00 بەلەمەکە لە فەرەنساوە بەڕێکەوتووە و لە نۆکەندی ئینگلیز لەکارکەتووە، بەڵام چونکە کەوتبووە نێوان سنووری فەرەنسا و بەریتانیا، هیچ لایەنێکیان خۆی بە خاوەنیان نەدەزانی و رزگاریان نەدەکردن."
 
89 سەرنشین لە بەلەمەکەدا بوون کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵ بووە. ئەو چالاکڤانە گوتی، "دوای گوشاری زۆری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و زیاتر لە 6 کاژێر مانەوەیان لەنێو ئاودا، لەلایەن هێزی دەریاوانیی بەریتانیاوە رزگار کران."
 
بە گوتەی رەنج پشدەری، لەگەڵ کۆچبەرەکان قسەی کردووە و پێیان گوتووە، "زۆرینەمان کوردی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانین". ئەوانەی خەڵکی رۆژهەڵاتن بەشی زۆریان خەڵکی سنووری مەریوانن.
 
پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز چەندین ساڵە بەردەوامە و کۆچبەران لە فەرەنساوە بەو رێگەیە خۆیان دەگەیێننە بەریتانیا.
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ئەم ساڵ تاوەکو کۆتاییی مانگی رابردوو، 25 هەزار و 436 کەس لە نۆکەندی ئینگلیزەوە چوونەتە ئەو وڵاتە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.