رووداو-دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری پارێزگای دهۆک، ژنێکی بەتەمەن دوای کەوتنەخوارەوەی لە حەوشەی ماڵەکەیان گیانی لەدەستدا، بەڵام دوای بەدواداچوونی پزیشکی، هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە ئاشکرا بوو.
ئازاد هروری، موختاری گوندی هرور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ژنێک بە ناوی (دەلیلا زاهیر)ی تەمەن 73 ساڵ، کە دانیشتووی گوندی هرورە و ماڵەکەیان لە شوێنێکی بەرزی گوندەکەیە، لە حەوشەی پشت ماڵەکەیان کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا."
موختاری گوندی هرور گوتیشی: "بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی، تەرمەکەی رەوانەی سەنتەری پزیشکیی ناحیەی کانی ماسی کرا."
دوای پشکنینەکان، دەرکەوت ئەو ژنە پێش ئەوەی بکەوێتە خوارەوە، تووشی جەڵتەی مێشک بووە، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی و کەوتنەخوارەوەی.
بڕیارە تەرمی ئەو ژنە بەتەمەنە هەر لە گۆڕستانی گوندی هرور بەخاک بسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ