پارتی دەگەڕێتەوە خورماتوو

09-09-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتی دیموکراتی کوردستان دوای نزیکەی حەوت ساڵ، دەگەڕێتەوە بۆ قەزای خومارتوو و بارەگاکەی دەکاتەوە.
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بۆ کاروباری ئەمنی و سەربازی، رۆژی دووشەممە 09-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم مانگە بارەگای ناوچەی پارتی لە قەزای خورماتوو دەکرێتەوە.
 
دوێنێ یەکشەممە بەدر فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە. کاوە شێخانی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو گوتی، "سەرۆک بارزانی داوای لە پارێزگای سەلاحەدین کرد بە یەک چاو، بەبێ جیاوازی سەیری هەموو پێکهاتەکان بکات."
 
بە گوتەی راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین، بڕیارە بەمزووانە پارێزگار سەردانی خورماتوو بکات، بەدواداچوون بۆ دۆخی قەزاکە بکات و لە کێشە و گرفتەکانی کوردانی خورماتوو بکۆڵێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلوولی 2024 بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەدر مەحموود فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین و شاندێکی یاوەری کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی رەوشی گشتیی عێراق و بار و گوزەرانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا؛ هەروەها جەخت لە هاوئاهەنگی و پەیوەندیی نێوان پارێزگای سەلاحەدین و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
 
قەزای خورماتوو دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەلاحەدین و یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان.
 
دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 پارتی خورماتووی بەجێهیشت و تاوەکو ئێستا بارەگای نەکردووەتەوە. ئەو کات نزیکەی 5000 خێزانی کوردی خورماتوو ئاوارەبوون و هێشتا دۆخەکە نەگەڕاوەتەوە پێش ئەو کاتە، کوردیش بەشی زۆری پۆستە کارگێڕییەکانی لەدەستداوە.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێکهاتووە و تەنیا یەک نوێنەری کوردە، ئەویش یاسین داوودییە لە پشکی یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر

کۆنسووڵخانەی بەریتانیا بۆ کۆمەڵی دادگەری: هاوڕا نین لەوەی لە هەڵبژاردن ساختەکاری کرابێت

کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، سکاڵاکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و رەتکراونەتەوە؛ ئەوەی کە گوایە کۆنسووڵخانە هاوڕابووە لە هەبوونی ساختەکاری، دوورە لە راستییەوە.