17 رۆژە 10 دانیشتووی کەمپی مەخموور لە بەغدا دەستگیرکراون

09-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

17 رۆژە 10 دانیشتووی کەمپی پەنابەرانی مەخموور لە بەغدا دەستبەسەرکراون و تاوەکو ئەمڕۆ ئازاد نەکراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە کەمپەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسانە بۆ کرێکاری چوونەتە بەغدا و لە 24ـی ئابەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون".
 
بەگوتەی دانیشتووانی کەمپی مەخموور، لە 10ـی نیسانی 2025ـەوە، حکومەتی عێراق گەمارۆی خستوونەتەسەر و رێگەنادات هیچ کەرەستەیەک بگاتە نێو کەمپەکە و رێگەی هاتووچۆشیان نادەن.
 
دانیشتووانی کەمپەکە دەڵێن: "هێزە عێراقییەکان تەنانەت رێگەنادەن بۆ کرێکاری و نەخۆشیش بچینە پارێزگاکانی عێراق".
 
کەمپی مەخموور پەنابەرانی باکووری کوردستانی تێدایە و دانیشتووانەکەی ناویان ناوە کەمپی "شەهید رۆستەم جوودی".
 
کەمپەکە لە ساڵی 1998ـەوە دروستکراوە و ئێستا ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە 12 هەزار کەس.
 
13ـی ئایاری ئەم ساڵ، شاندێکی پێنج کەسی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کەمپەکە بۆ کۆبوونەوەیەک چوونە بەغدا، رۆژی دواتر لەلایەن هێزێکی عێراقی لە سنووری بەغدا دەستگیرکران و دوای مانگێک ئازاد کران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە