یەکێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت

09-10-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆببێتەوە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی هەڵبژێرێت.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەکە کاژێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەبێت.
 
ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتییە و بڕیارە تێیدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێن.
 
رۆژی یەکشەممە 08-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی کرد، تێیدا لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکە ئامادەبوو و باسی لە کارەکانی کۆنگرە کرد.
 
لەو کۆبوونەوەیەدا لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، نێوەڕۆکی راپۆرتێکی 70 لاپەڕەیی لەبارەی کارەکانی کۆنگرە روونکردەوە.
 
رۆژی 27-09-2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد و رۆژی 1ی ئەم مانگەش پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسند کرا.
 
لە کۆنگرەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بە ناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو. حاجی مەسیفیش بە سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانیی یەكێتی دەستنیشان کرا کە ئەنجوومەنەکە لە 100 ئەندام پێكدێت و ئەندامەكانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە دەستنیشان دەكرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.