خەیری بۆزانی بووە راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

09-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

خەیری بۆزانی، کەسایەتیی دیاری کوردانی ئێزدی و راوێژکاری پێشووی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، بووە راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی دووشەممە، 9ـی ئۆکتۆبەری 2023، خەیری بۆزانی، راوێژکاری پێشووی ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە ئەمڕۆوە وەکو راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبم".
 
بۆزانی گوتیشی، بە پلەی راوێژکار دەستبەکار دەبێت، بۆ ئەوەی کارەکانی تایبەت بێت بە کوردانی ئێزدی، دەبێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو ئەرکەی پێ بسپێرێت.
 
خەیری بۆزانی یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردانی ئێزدی، پێشووتر بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان بوو لە وەزارەتی ئەوقاف؛ هەروەها راوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف بووە بۆ کاروباری ئێزدییان.
 
خەیری بۆزانی، لە گوندی بۆزانی سەر بە پارێزگای نەینەوا لە دایکبووە. بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی كوردی بەدەستهێناوە، ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان هەیە، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆڵەرە و 18 کتێبی چاپکراوی هەیە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.