چالاکڤانێکی رۆژئاوای کوردستان: لە کۆی 80 هەزار کورد تەنیا 50 کەس لە سەرێکانیێ ماون

09-10-2023
سۆران حوسێن
مەهدی داود، چالاکڤانی خەڵکی سەرێکانی
مەهدی داود، چالاکڤانی خەڵکی سەرێکانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چالاکڤانێکی کوردی سەرێکانیێی رۆژئاوای کوردستان لە چوارمین ساڵیادی داگیرکردنی شارەکەیدا دەڵێت، کەسێکی خەڵکی ئیدلب خانووەکەی داگیرکردووە. ئاماژە بەوەشدەکات، پێش داگیرکردن ژمارەی کوردانی سەرێکانی نزیکەی 80 هەزار کەس بووە، ئێستا تەنیا 45 بۆ 50 کوردی تێدا ماوە.
 
رۆژی 9ـی ئۆکتۆبەری 2019 هەردوو شاری سەرێکانیێ و گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیا و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە داگیر کران. مەهدی داود، چالاکڤانی خەڵکی سەرێکانیێ میوانی بوڵتەنی کاژێر 19:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو کە دلبخوون دارا پێشکێشی دەکات و باسی لە چۆڵبوونی هەردوو شارەکە لە کورد کرد.
 
ئەو چالاکڤانە گوتی، بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی 2004 دانیشتووانی سەرێکانیێ 177 هەزار و 250 کەس بوون و لەو ژمارەیە نزیکەی 80 هەزار کەسیان کورد بوون، بەڵام ئێستا تەنیا 45 بۆ 50 کورد لە شارەکە ماون، ئەوانیش زۆربەیان سەڵتن.
 
مەهدی داود کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان دەژی و پێش داگیرکردنی شارەکەی لە سەرێکانیێ بووە گوتی، "ئێستا کەسێکی خەڵکی ئیدلب لە خانووەکەمدا دەژی؛ هەزاران خانوو و دووکانی کورد دەستیان بەسەردا گیراوە."
 
ئەو چالاکڤانە گوتیشی، بەشێکی ئەوانەی براونەتە سەرێکانیێ، خەڵکی عێراقن، کە پێشتر لە کەمپی هۆلدا ژیاون لە رۆژئاوای کوردستان.
 
مەهدی داود باسی لەو هێزانە کرد ئێستا لە سەرێکانیێن و گوتی، گرووپە ئیسلامییەکانی وەک بەرەی نوسرە و سوڵتان موراد بە پشتیوانی تورکیا سەرێکانی بەڕێوەدەبەن.
 
چالاکڤانەکەی خەڵکی سەرێکانیێ ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا - ئەنەکەسەیان گوتووە، دەرفەتیان بۆ بڕەخسێندرێت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان و ئەوانەشی لە رۆژئاوای کوردستان دەژین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان بۆ سەرێکانیێ، "چونکە ژیانیان لێرە نالەبارە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.