مەسرور بارزانی: پێویستە هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی دەستووریی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت

09-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی و عەمار حەکیم کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پێویستە هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمەش رایگەیاندووە، دەرفەتێکی "باش" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.
 
رۆژی دووشەممە 9ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە شاری هەولێر کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا کراوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، کە: "ئەگەر نیازپاکی هەبێت چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان سەخت نین؛ پێویستە وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی و لە چوارچێوەی دەستووردا، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی لە روونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال هەبووە. راشیگەیاندووە: "ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و بەهێزکردنی متمانە و لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور هەیە".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە