گەنجێکی ئیدارەی راپەڕین لەرێگەی تونس- ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا

09-10-2025
ئەبوبەکر ئیسماعیل
رۆژ ئەحمەد، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە
رۆژ ئەحمەد، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی ئیدارەی راپەڕین لە رێگەی تونس بۆ ئیتاڵیا لەنێو یەختەکەیدا گیان لەدەستدەدات. 
 
رووداوەکە نزیکەی 10 رۆژ پێش ئێستا روویداوە. گەنجەکە ناوی رۆژ ئەحمەدە و دانیشتووی قەزای رانیەیە. 
 
رۆژ ئەحمەد کاتێک ویستویەتی لە تونسەوە بچێت بۆ ئیتاڵیا، لەرێگەدا لەنێو یەختەکەیدا بەردەبێتەوە و سەری بەر ئاسنێک دەکەوێت. 
 
دوای 10 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ خێزانەکەی لە گیان لەدەستدانی ئاگادارکراونەتەوە. 
 
باوەڕ پیرۆت، ئامۆزای گەنجەکەیە و دەڵێت، 25 کۆچبەر بەیەکەوە و بە دوو بەلەم لە تونسەوە بۆ ئیتاڵیان بەڕێکەوتوون. ئەو یەختەی رۆژی تێدا بووە 15 کەسی تێدا بووە. 
 
ئامۆزای رۆژ دەڵێت، "دوای ئەوەی گەیشتوون بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا راستەوخۆ بە کۆپتەر گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا."
 
باوەڕ پیرۆت داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە گەڕانەوەی تەرمی ئامۆزاکەیان یارمەتییان بدەن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە