لە پیرانشار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

09-11-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
 
رووداوەکە کاژێر 2ـی بەرەبەیانی پێنجشەممە، 09-11-2023، لەسەر رێگەی پیرانشار - سەردەشت روویداوە.
 
ئیبراهیم عەزیزنەژاد، بەرپرسی فریاکەوتنی پیرانشار رایگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند لە سەر رێگەی پیرانشار - سەردەشت و لە نزیکی هۆڵی شایی کوردستان وەڕگەرا. دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە، تیمێکی فریاکەوتنمان لەگەڵ سێ ئامبولانس بۆ شوێنی رووداوەکە نارد".
 
بەگوتەی عەزیزنەژاد، "لە رووداوەکەدا دوو لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون کە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گوازرانەوە نەخۆشخانە، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و بەمشێوەیەش ژمارەی قوربانیانی رووداوەکە بۆ سێ کەس بەرز بووەوە".
 
سەبارەت بە دۆخی بریندارەکەی دیکەش، بەرپرسی فریاکەوتنی پیرانشار رایگەیاند، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و تەندروستیی جێگیرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.