کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بۆ رووداو: ئەم ساڵ 10 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال

09-11-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی 10 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە شنگال.
 
ئەمڕۆ شەممە 09-11-2024 عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 هەزار ئاوارەی کوردی ئێزدی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە سنووری شنگال.
 
دوایین کاروانی گەڕانەوەکە رۆژی 6ی تشرینی دووەم بوو، کاتێک 326 ئاوارە لە کەمپی مام رەشان لە پارێزگای دهۆکەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە قەزای شنگال.
 
کەمپی مام رەشان دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.
 
عەلی عەباس دەڵێت، هەر خێزانێکی گەڕاوە بڕی چوار ملیۆن دیناری پێدەدرێت، لەگەڵ دابینکردنی هەندێک کەرەستە، کەلوپەل و پێداویستی سەرەکیی نێوماڵ.
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئێستا نزیکەی 20 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماون کە زۆربەیان خەڵکی شنگالن؛ 17 هەزاریان لە کەمپەکانی دهۆک و نزیکەی 3 هەزارەکەی دیکەش لە کەمپەکانی هەولێرن.
 
لە پارێزگای سلێمانی هیچ کەمپێکی ئاوارە نەماوە؛ لە هەولێر و دهۆک 22 کەمپ ماون کە 18یان لە دهۆک و چوارەکەی دیکەش لە هەولێرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.