رەوان بارزانی: پێشمەرگە بە دەنگدان بەرگری دەکەن

09-11-2025
جەمال حەسەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی لەشکری تایبەتی هەڵۆ رایگەیاند، ''پێشمەرگە بە دەنگدان بۆ مافەکانی خۆیان بەرگری دەکەن و پرۆسەی دەنگدانی تایبەتیش زۆر بە هێمنی و بە باشی بەڕێوەدەچێت.''
 
رەوان بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی هەڵۆ، دوای ئەوەی لە بنکەی دەنگدانی کەرنەڤاڵ لە هەولێر بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت کرد، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان ئاماژەی بەوە کرد، ''پێشمەرگە هەروەکو چۆن هەمیشە بەرگریی لە خاکی کوردستان کردووە، ئەمڕۆش بە دەنگدان بۆ مافەکانی خۆیان، بەرگری دەکەن.''
 
لە وەڵامی پرسیاری بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو سەبارەت بە هەبوونی جیاوازی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئەرک و مافدا، رەوان بارزانی گوتی، ''داواکارین چیدی جیاوازی نەکرێت لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق.''
 

ـ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە