ئاسیاسێڵ دەڵێت، ریکۆردی گینس بۆ کارێکی هونەری بەدەستدەهێنێت

09-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، ریکۆردی جیهانیی گینسی بۆ گەورەترین کاری هونەری بەدەستهێنا کە کارێکی هونەرییە و رووبەرەکەی 26.6 مەتر چوارگۆشەیە و تێیدا رەچاوی ئەوە کراوە "ئاسیاسێڵ پابەندە بە بنەماکانی بەردەوامی و رێزگرتن لە ژینگە."
 
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "لەژێر ناونیشانی (گەورەترین کاری هونەری بە دەرزی و دەزووی رەنگاوڕەنگ) ریکۆردێکی نوێی جیهانییمان لە کتێبی گینس تۆمار کرد."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کارەکە لەسەر رووبەری 26.6 مەتر چوارگۆشە نەخشێندراوە و "ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاند کە 13.3 مەتر چوارگۆشە بوو."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کارەکە ئەم ساڵ لە بەغدا تەواوکرا و شاری سلێمانی گەواهیی مەراسیمی پەردەلادانی پڕۆژەکە بوو، بە بەشداریی هاوبەشانی سەرکەوتن و نوێنەرانی میدیاکان."
 
ئاسیاسێڵ کارەکەی بە "دەستکەوت"ی کۆمپانیاکە و تێڕوانینیان بۆ رۆڵی کۆمپانیا نیشتمانییەکان پێناسە کردووە و رایگەیاندووە، "[ئاسیاسێڵ] تەنیا لە سنووری پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریدا نامێنێتەوە، بەڵکو هاندانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی بەهرەی گەنج و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە لەخۆدەگرێ کە گوزارشت لە ناسنامەی نەتەوەیی و ئاواتەکانی داهاتوو دەکەن."
 
ئاسیاسێڵ ئاماژەی بەوە کردووە، "بە هاوکاری لەگەڵ هونەرمەند عەلی راوی، بیرۆکەیەکی بوێرانە گۆڕدرا بۆ ئایکۆنێکی هونەریی بەرجەستە کە لەگەڵ ستانداردە وردەکانی تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کتێبی گینسدا یەکدەگرێتەوەز ئەمەش جەختکردنەوەیە لەوەی، کە جوانی دەتوانێت لە سادەترین کەرەستەکانەوە دەربکەوێ، کاتێک کاری دەستی بە دیدێکی روونەوە ئاڕاستە دەکرێ. باکگراوندێکی سەوزی روون هەڵبژێردرا کە لۆگۆی ئاسیاسێڵ لە نێوەڕاستەکەیدا نەخشێنرابوو، بە مەبەستی بەرجەستەکردنی پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە بنەماکانی بەردەوامی و رێزگرتن لە ژینگە و هاندانی پراکتیزەکردنی بەرپرسیارانە لە کارەکانی و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکانی؛ دەزووە تێکەڵاوەکانی کارە دەستییەکە کارکردنی پێکەوەیی تاکەکانی کۆمەڵگە نیشان دەدات بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی."
 
لە راگەیێندراوەکەدا عامر سەناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ رایگەیاندووە، "رۆڵی ئاسیاسێڵ تەنیا لە سنووری دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان نەماوەتەوە، بەڵکو گەشەی سەندووە بۆ بەتواناکردنی بەهرەی گەنجان و ئیلهامبەخشین بە کۆمەڵگە. ئەم ریکۆردە دەرخەری ئەوەیە کە دەتوانرێ چی بەدەست بهێندرێت کاتێک دیدگایەکی روون لەگەڵ داهێنان و کاری بەکۆمەڵ ئاوێتە دەبن."
 
هەروەها هونەرمەند عەلی راوی دەڵێت، "شەرەفمەندم کە ئەم دەستکەوتە لەگەڵ ئاسیاسێڵدا هاوبەشی بکەم. تیمەکە سەلماندوویەتی کە جوانی لە سادەترین کەرەستەکانەوە سەرچاوە دەگرێ کاتێک پیشەگەری لەگەڵ پلاندانان و بەردەوامیدا یەکدەگرن."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی خۆیان، "ئاسیاسێڵ دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ی به‌شدرابووانی نزیکەی 20 ملیۆنە؛ بە یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێندراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە