نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق دەکات

09-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی فینلەندا
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی فینلەندا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا له‌ عێراق کرد و پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە، عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
 
رۆژی یەکشەممە، 09-11-2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئانتی بۆتکۆنێن، باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا له‌ عێراق کردووە.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان  پیرۆزبایی لە ئانتی بۆتکۆنێن کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق و هاوکات "هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه،"
 
"نێچیرڤان بارزانی خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا ده‌ربڕى." لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: باڵيۆزى نوێى فينله‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵيۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نيشان دا و "جه‌ختى له‌ ئاماده‌يى و خواستى فينله‌ندا بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرده‌وه‌."
 
دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.
 

 

 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە