رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 9-11-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له ماركۆ روبيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاوه پێگه‌يشت و تێیدا نووسیویەتی: سه‌ركردايه‌تیتان دەبێتە هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له نامه‌كه‌يدا روبيۆ ستايشى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات له كردنه‌وه‌ى بۆريى نێوان عێراق و توركيا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، روبيۆ پێزانين بۆ "رۆڵى به‌رده‌وامى نێچيرڤان بارزانى بۆ ئاسانكردنى گفتوگۆى نێوان توركيا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريدا له سووريا، ده‌رده‌بڕێت".
رۆبيۆ هاوبه‌شيى به‌رده‌واميى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان به بنه‌مايه‌كى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان. هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌نووسێت: سه‌ركردايه‌تى و هاوبه‌شيى بنياتنه‌رانه‌تان، گيانى به‌رپرسياريه‌تى و دانايى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆى پته‌وكردنى ئاشتى و هاريكارى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، له كۆتايى نامه‌كه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا وێڕاى سڵاو و رێز و سوپاسگوزارى بۆ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وامى هه‌ردوولا، ستايشى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو هاوبه‌شى و يه‌كڕيزيدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنى هاريكاريى ئابووريى نێوان ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان، به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شيان به‌هێز ده‌كات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ