زیاتر لە 271 هەزار کەس لە دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان دەنگیان داوە

09-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی داتای فەرمیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، لەکۆی 276 هەزار و 613 کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، 271 هەزار و 269 کەس دەنگیان داوە.
 
بەو پێیە بێت، 5,344 کەس لە دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان دا دەنگیان نەداوە.
 
داتاکان بەم جۆرەی خوارەوەن:
 
هەولێر: 111 هەزار و 839 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و 109 هەزار و 508 کەس دەنگیان داوە. واتە رێژەی 97.92%.
 
سلێمانی: 108 هەزار و 344 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و 106 هەزار و 350 کەس دەنگیان داوە. واتە رێژەی 98.16%.
 
دهۆک: 56 هەزار و 430 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و 55 هەزار و 411 کەس دەنگیان داوە. واتە رێژەی 98.19%.
 
پارێزگای هەڵەبجە هەر لەسەر پارێزگای سلێمانی هەژمارکراوە بۆ دەنگدان.
 
بەپێی لێکدانەوەکان کە زۆرینەی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، لەسەر ئاستی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پارتی یەکەمە، یەکێتی دووەمە، هەڵوێست سێیەمە، نەوەی نوێ چوارەمە، یەکگرتوو پێنجەم و کۆمەڵ شەشەمە.
 
نوێترین داتای ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم جۆرەیە:
 
پارتی 84,605 دەنگ
یەکێتی 73,289 دەنگ
سامی ئوشانە 14,754 دەنگ
کلدۆ رەمزی 13,147 دەنگ
عیماد یۆخەنا 9453 دەنگ
هەڵوێست 7548 دەنگ
نەوەی نوێ 4533 دەنگ
یەکگرتوو 4305 دەنگ
کۆمەڵ 1300 دەنگ
بەرەی گەل 1071 دەنگ
حەیدەر فەیلی 2224 دەنگ

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە