رووداو ئەنجامی نزیکەی 95٪ دەنگی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

09-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای هەولێر 96.6٪ـی دەنگەکانی جیاکراونەتەوە و لە سلێمانیش 94٪ و لە دهۆکیش 91.3٪.
 
پارتی لە 46٪ دەنگەکانی هەولێری بەدەستهێناوە و یەکێتی 17.7٪، هەڵوێست 3.2٪ و نەوەی نوێش 1.8٪ دەنگیان هێناوە.
 
سلێمانیش بەمجۆرەیە: 
 
-  یەکێتی 71٪ 
-  پارتی 10٪ 
-  هەڵوێست 8٪ 
-  نەوەی نوێ 3٪ 
-  یەکگرتوو 2.6٪ 
-  کۆمەڵ 1.5٪ 
- بەرەی گەل 1.2٪
 
دهۆک بەم جۆرەیە: 
 
پارتی 54.4٪ 
 
 یەکێتی 1٪ 
 
 هەڵوێست 1.4٪ 
 
 نەوەی نوێ 1.1٪ 
 
 یەکگرتوو 4.6٪ 
 
کۆمەڵ 0.09٪
 
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بەگوێرەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک 271 هەزار کەس دەنگیان داوە.
 
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان 5 هەزار و 344 کەس دەنگیان نەداوە. 
 
مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن باسی لەو کەسانە کرد کە دەنگەکانیان پووچەڵکردووتەوە و رایگەیاند، زۆربەیان بە ئارەزووی خۆیان بووە، چونکە ئەگەر 33٪ـی مۆرەکە بکەوێتە نێو بازنەکە، ئەوا دەنگەکە حساب دەکرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".