سوودانی هێرشکردنە سەر نێردە و بارەگا دیپلۆماسییەکان بە 'تیرۆریستی' نێودەبات

09-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە سزادانى ئەو کەسانەى کە بەرپرسن لەو ناوچەیەى بەغدا کە هێرشەکەى سەر بە باڵیۆزخانەى ئەمریکاى لێوە ئەنجامدراوە و دەڵێت، "هێرشکردنە سەر هەر نێردە و بارەگایەکى دیپلۆماسی تاوانێکى تیرۆریستییە." 
 
ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق دراوە کە شەوى 8ى کانوونى یەکەمى 2023 لەگەڵ فەرماندە سەربازى و ئەمنییەکاندا کردوویەتى. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانى لەو کۆبوونەوەیەدا فەرمانیداوە بە لێکۆڵینەوەکردن لەو کەسانەى کە بەرپرسن لەو شوێنەى ھێرشەکەى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکاى لێوە ئەنجامدراوە لە بەغدا و کەمتەرخەم بوون و دەڵێت: "دەبێت ئەو کەسانە سزابدرێن." 
 
بەرەبەیانیی رۆژی 08-12-2023، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بووەوە، بەبێ ئەوەى زیانى گیانى لێ بکەوێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانى لەگەڵ بەرپرسە سەربازیى و ئەمنییەکاندا تاوتوێى لێکۆڵینەوەکانی کردووە بۆ دۆزینەوەى ئەو کەسانەى کە هێرشەکەیان کردووە.  
 
سوودانى گوتوویەتى: "هێرشکردنە سەر هەر نێردە و بارەگایەکى دیپلۆماسی تاوانێکى تیرۆریستییە، تۆمەتبارانى قورسترین سزا دەدرێن و نەرمى بەرامبەر بە هیچ کەسێکى لەیاسادەرچوو نانوێنین کە ئاسایشى عێراق رووبەڕووى مەترسی دەکەنەوە و ناو و  نێوبانگى عێراق لە دەرەوە دەشێوێنن." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.