بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: ئەم ساڵ زیاتر لە 8500 رووداو تۆمارکراون

08-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەم ساڵ زیاتر لە 8500 رووداو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. ساڵی رابردوو بەگشتی نزیکەی 14 هەزار رووداو تۆمارکرابوون.
 
رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 8559 رووداوی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد: "ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، رووداوەکان بە رێژەی 38% کەمیان کردووە." 
 
سەرکەوت کاڕەش ئاماژەی بە هۆکارەکانی کەمبوونەوەکە کرد و رایگەیاند، کاری زۆریان کردووە، وەک"هەوڵدان بۆ زیادکردنی هۆشیاریی هاووڵاتییان، تووندوتۆڵکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە پڕۆژەکان، گەشەسەندنی توانا مرۆییەکانی بەرگریی شارستانی و کەمیی جووڵەی بازاڕ."
 
سەبارەت بە جۆری رووداوەکان، سەرکەوت کاڕەش گوتی، رووداوەکان جۆراوجۆر بوون، وەک ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پەڵاش، ئۆتۆمبێل، باڵەخانە، رووداوەکانی داڕمان و هەڵدێران و چەندینی دیکە.
 
بەپێی ئامارێکی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان کە بە رووداوی داوە، پار 13 هەزار و 852 رووداوی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە