پارێزگاری هەولێر: ئامادەین تیمی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ بنێرین

09-12-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دروستبووە، جگە لە زیانی مادی، دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئامادەن تیمی فریاگوزاری ئاراستەی سنوورەکە بکەن.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئامادەین بۆ هەر هاوکارییەک کە پێویست بێ بۆ چەمچەماڵ و دەوروبەری، پێویست بێت تیمی فریاگوزارییان بۆ رەوانە دەکەین."
 
لە بەشێکی میدیاکان وا بڵاوکراوەتەوە، سبەی پشووی سەرتاسەری دەبێت لە هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە و پشوو نییە، چونکە دۆخەکە ئاساییە."
 
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ بوون، یەکێکیان پیاوێکە تەمەنی 70 ساڵە و ئەوی دیکەش کچێکی 23 ساڵە."
 
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە