رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی چڕ و بەخوڕی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت: "زانکۆکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە ئەگەر پێویست بوو پشوو رابگەیێنن".
لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو و کاریگەرییەکانیان دوو کەس لە سنووری چەمچەماڵ و کەسێکیش لە سنووری کەرکووک گیانیان لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 9ـی کانونی یەکەمی 2025، ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەسەڵاتمان داوە بە سەرجەم زانکۆکان کە ئەگەر پێویست بوو، پشوو رابگەیێنن".
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد:"لە هەموو دۆخێکی لەناکاو و بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی گیانی خوێندکاران، زانکۆکان دەتوانن ئەوەندەی پێویست بێت پشوو رابگەیێنن".
وەزارەتی پەروەردەش چوار ساڵە دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە لەکاتی رووداوی سرووشتی وەک لافاو و بومەلەرزە و هەر دۆخێکی دیکەی لەناکاو دەتوانن تاوەکو ماوەیەکی دیاریکراو پشوو رابگەیەنن
دوێنی دووشەممە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام لە گشت دامودەزگاکانی حکومەت بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵیش سبەی چوارشەممە 10-12-2025ی وەک پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە سنوورەکە راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ