دەزگای خێرخوازیی بارزانی: تیمەکانمان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی چەمچەماڵ لە ئامادەییدان

09-12-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەییدان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئامادەن بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
 
رۆژی دووشەممە 9-12-2025، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیێندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرد، کە بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و زیانی ماددیش بەر ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان کەوت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییان، لە سەرەتاوە ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە و تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەییدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو یان لەکاتی روودانی کارەساتی سرووشتی، بە هانای خەڵک و لێقەوماوانەوە بچن."
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر ئەو ئامادەییەیان لە رێگەی نووسینگە و نوێنەرایەتییەکانیان بە لایەنە فەرمییەکان گەیاندووە.
 
دەزگاکە جەخت دەکاتەوە کە خاوەنی تیمی مەیدانیی شارەزان و لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان توانا و لێهاتوویی خۆیان نیشانداوە، بۆیە "ئامادەین بە هانای قوربانیانەوە بچین و هاوکاربین لە کەمکردنەوەی خەم و پەژارەی هاووڵاتییان."
 
بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا. زیانی مادی بە بەشێکی زۆری ماڵەکان سنوورەکە گەیشتووە و رێگەی هاتووچۆی شارەکان داخران.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە