رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات و رایدەگەیێنێت، پشتیوانیی تەواویان بۆ خەڵکی ناوچەکە هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش راسپێردراون هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان بدەن.
سێشەممە، 9-12-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی زیانەکانی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت".
نێچیرڤان بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییەکان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات"، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی رووداوەکە دەخوازێت.
سەبارەت بە هەنگاوەکان بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە "لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكێشكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن".
دەقی راگەیێندراوەکە:
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ قوربانييانى لافاوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/9
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ