رووداو دیجیتاڵ
سێ کۆڵبەری خەڵکی ورمێ لە سنووری باكوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر رنووی بەفر و دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا و ئەو دیکەش بریندار بوو.
رۆژی سێشەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2025، سێ کۆڵبەری خەڵکی ناوچەی سۆماوبرادۆست لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر رنووی بەفر و دووانیان گیانیان لە دەستدا.
ئەو کۆڵبەرانە بە ناوەکانی مەعسوم ئەحمەدی و جاندار ئەحمەدی خەڵکی گوندی کورانن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست و ئامۆزای یەکدی بوون.
بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرێکی دیکەش لەگەڵ ئەو دوو کۆڵبەرە بووە کە بریندار بووە.
بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا لانیکەم 30 کۆڵبەر لە سنووری پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان گیانیان لەدەستداوە و 13یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ