رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک شاری قەسرشیری لە پاریزگای کرماشان هەژاند.
بە گوێرەی راپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، کاژێر 20:46 خولەکی ئەمشەو، 09-12-2025، بە کاتی تاران و (20:16 خولەک بەکاتی هەولێر) روویداوە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر تۆمارکراوە و چەقەکەی سنووری نێوان شارەکانی قەسرشیرین و سەرپێل زەهاو بووە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.
بوومەلەرزەکە لە شارەکانی قەسرشیرین و سەرپێل زەهاو هەستی پێکراوە. بەپێی زانیارییەکان، فەرمانگەکانی حکومەت لە پارێزگاکانی قەسر شیرین، بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن لە دۆخی ئامادەباشی دان.
لە 12ی تشرینی 2017، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر لە سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا، شارۆچکەی ئەزگەلەی سەر بەسەرپێڵی زەهاو ناوەندی بوومەلەرزەکە بوو. بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، 620 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 10 هەزار کەسیش برینداربوون، بە هەزاران خانوو و باڵەخانە لە شارەکانی سەرپێل زەهاو، شائاباد و سەلاسی باوەجانی رووخان.
لە 24ی تشرینی 2018یش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر شاری سەرپێل زەهاوی هەژاند و بەهۆیەوە 776 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ