لە هەرێمی کوردستان 65 ژن لە شەڵتەرەکاندا داڵدە دراون

10-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو، 65 ژن لە شەڵتەرەکانی ژناندا بوون و داڵدە دراون؛ زۆرترینیان لە هەولێر بوون پاشان سلێمانی، دهۆک و گەرمیان.
 
رۆژی چوارشەممە 10-01-2024، ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆتایی ساڵی 2023دا لە هەولێر 34 ژن، سلێمانی 20 ژن، دهۆک 10 ژن و لە گەرمیانیش ژنێک داڵدە دراون.
 
چوار شەڵتەر لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەلار هەن؛ ئەو ژنانەی ناچار دەبن روو لەو شوێنانە بکەن هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە.
 
ساڵی رابردوو 1185 ژن لەو شەڵتەرانەدا بۆ ماوەی جیا داڵدە دراون. بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆی ئەو ژمارەیە 28%یان لە هەولێر، 43% لە سلێمانی، 28% لە دهۆک و 1%یان لە گەرمیان بوون.
 
لەبارەی شەڵتەرەکانەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بوونەتە نوا و پەناگەیەکی ئارامی ژنانی هەڕەشەلێکراو و بەردەوامیش لەلایەن حکومەتەوە گرنگیی زیاتریان پێدەدرێت. ئەم داڵدەدراوانە تاوەکو جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزراو دەبن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.