هاتووچۆی نێوان ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاسایی دەبێتەوە

10-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی بەفر بارینی شەوی رابردووەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ رێگەی سەنتەری سۆران بۆ قەزاکانی سنوورەکە دروستبوو؛ جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دەڵێت، هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە.
 
حەکیم تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جگە لە رێگەی زینی وەرتێ کە داخراوە، ئێستا تەواوی رێگەکانی سنووری ئیدارەکەمان کراوەن."
 
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی زینی وەرتێ داخراوە، کە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین پێکەوە دەبەستێتەوە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران گوتی، "رێگەی سەنتەری سۆران بۆ قەزاکانی مێرگەسۆر، سیدەکان و چۆمان بەهۆی بەفرەوە ئاستەنگیی تەواویان بۆ دروستبووە و داوا دەکەین ئێستا هاونیشتمانییان هاتووچۆی پێدا نەکەن."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆ شەممەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا لەم ناوچانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفر باریوە:
 
- مێرگەسۆر: 35 سانتیمەتر
- سۆران: 5 سانتیمەتر
- سیدەکان 8 سانتیمەتر 
- حاجی ئۆمەران 14 سانتیمەتر
- رەواندز: 6 سانتیمەتر
- بارزان: 4 سانتیمەتر 
- خەلیفان: 3 سانتیمەتر
- چۆمان 1 سانتیمەتر
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خاوەنی ماڵەکە (دەستی چەپ) لەگەڵ ئەندام جەبار پەیامنێری رووداو (دەستە راست)

لە سۆران خانووی خێزانێکی 8 کەسی دڵۆپە دەکات؛ 'باران رەحمەتە بەڵام بۆ ئێمە خەفەتە'

خێزانێکی 8 کەسی لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سۆران، بەهۆی خراپیی سەقفی خانووەکەیانەوە کە کرێنشینن، لەژێر چۆڕاوەی بەفر و باراندا دەژین. دایکی منداڵەکان دەڵێت: "نیوەشەوان بەتانیی زیاتر بەسەر منداڵەکانمدا دەدەم، کەچی هەر بارانیان بەسەردا دێتە خوارەوە."