رووداو دیجیتاڵ
درەنگی شەوی رابردوو ئاگر لە شوقەیەکی گەڕەکی ماسیکێ لە دهۆک کەوتەوە. بەرگریی شارستانیی سنوورەکە دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە و چوار خێزانیان رزگار کردووە.
ئاگرەکە کاژێر 10:05ـی شەوی هەینی کەوتووەتەوە. لەو بارەیەوە بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، "تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی دهۆک، لە رووداوەکەدا قوربانی نەبووە و تیمەکانیان چوار خێزانیان رزگار کردووە.
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2022دا حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ساڵی 2023دا بڵاونەبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ