پشکنەری گشتیی حکومەتی ئەمریکا: زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابینکراوە

10-02-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە راپۆرتی وەرزیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا و ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکا لەبارەی هەرێمی کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا کە بە راپۆرتی پشکنەری گشتی سەرەکی ناسراوە، هاتووە، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023ـدا، 47.7 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش دابینکراوە کە 40.8 ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بووە.
 
راپۆرتەکە دەڵێت، لە ساڵانی 2022 و 2023دا کۆنگرێسی ئەمریکا 12.5 ملیاری لە رێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ هاوپەیمانیی نێودەڵەتی دابینکردووە؛ بۆ ساڵی 2024ـیش، کۆنگرێس داوای 6.2 ملیار دۆلاری کردووە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لێ نەدراوە. 
 
بەشێک لەو پارەیەی بۆ هاوپەیمانیی نێودەڵەتی دابیندەکرێت، بۆ هاوکاریکردنی ئەو هێزانە دەبێت کە هاوبەشیی ئەمریکا دەکەن لە شەڕی دژ بە داعش کە پێی دەگوترێت سندووقی توانادارکردن و راهێنانی هێزەکانی دژ بە داعش (CTEF).
 
بەپێی بودجەی ساڵی 2023ـیش، لەو 475 ملیۆن هاوکارییەی دابینکرابوو بۆ پرۆگرامی CTEF، 315 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان تەرخانکرابوو و تاوەکو ئەیلوولی 2023یش بڕی 279 ملیۆن لەو پارەیە خەرجکرابوو؛ 160 ملیۆنیش بۆ هەسەدە و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دابینکرابوو و تا مانگی ئەیلوول 101.1 ملیۆن خەرجکرابوو. 
 
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەو پارەیەی بۆ ساڵی 2024 داوای کردووە 398 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆگرامی CTEF دابین دەکات کە 242 ملیۆن بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و 156 ملیۆنیش بۆ هەسەدە و بەشێک لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەبێت.
 
پشکنەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا روونیکردووەتەوە کە لە سێ مانگی کۆتایی 2023ـدا هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بەم شێوەیە بووە:
 
- بڕی 47.7 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی عێراق [عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان] دابینکراوە.
- بڕی 30 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
- بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی کەرەستە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
- بڕی 3.8 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیی سووتەمەنی و خواردن بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.
- بڕی 3.5 ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق.
- بڕی 3.3 بۆ هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق.
- بڕی 0.1 ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
 
رۆژی سێشەممە 30-1-2024 دیار کوردە، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن دی سی لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن لە ڤێرجینیا ئامادەبوو و لەبارەی هاوئاهەنگی نێوان ئەو وەزارەتەی ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندنی پێنتاگۆن بۆ چاکسازییەکانی نێو وەزارەتی پێشمەرگە پرسیاری کرد. لە وەڵامدا پات رایدەر گوتی، "پەیوەندییەکی ماوەدرێژمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە کە بۆ چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.