ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر جیاواز دەبێت

10-03-2023
هیدایەت جان
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پارێزگاری هەولێر لەبارەی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە شارەکە
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پارێزگاری هەولێر لەبارەی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە شارەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، فێستیڤاڵی ئەمساڵی ئازادی و نەورۆز لە فێستیڤاڵی ساڵانی رابردوو جیاواز دەبێت و ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو ئامادەکارییەک بۆ پاراستنی ئارامی و بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە لە ئاستێکی بەرزدا و پێشوازی لە گەشتیاران کراوە.
 
رۆژی هەینی، 10-03-2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، 13یەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز بە سەرپەرشتیی پارێزگا و هاوبەشی و هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەر و رۆشنبیریی هەولێر و سەندیکای هونەرمەندانی لقی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت.
 
ساڵانە فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە بەیانیی رۆژی 11ـی ئادارەوە کە ساڵڕۆژی راپەڕینی خەڵکی هەولێرە، بە چەندین بڕگەی جیاواز دەستپێدەکات و تاوەکو 20ـی ئادار و هەڵکردنی مەشخەڵی نەورۆز بەردەوام دەبێت.
 
ئومێد خۆشناو لەبارەی بڕگەکانی فیستیڤاڵەکە گوتی، ''فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بڕگەکانی جیاوازتر دەبن لە رابردوو و هەموو بوارەکانی ژیان، کولتوور و هونەر بە هەموو لقەکانییەوە لەخۆدەگرێت.''
 
پارێزگاری هەولێر گوتیشی، بە وەرگرتنی ئەزموون لە ساڵانی رابردوو بۆ دەوڵەمەنترکردن و باشترکردنی فیستیڤاڵەکە، لە بوارەکانی کولتوور، هونەر، ئەدەب، مێژوو، وەرزش، ژینگە و بواری دیکە چالاکی ئەنجام دەدرێن.
 
بۆ رێزگرتن لەو کەسانەی لە شاری هەولێر لە بوارێکدا خزمەتیان کردووە، رێزگرتنیان بۆ ئەنجام دەدرێت و خەڵات دەکرێن. بڕیارە لە فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆزی ئەمساڵدا کۆلێژی هونەرە جوانەکان و پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێریش وەکو ناوەندی ئەکادیمیی هونەری بەشدار بن.
 
بەگوتەی ئومێد خۆشناو، لە فیستیڤاڵەکەدا رەچاوی پێکهاتەکانی شاری هەولێریش کراوە و ''ئایینە جیاوازەکان، نەتەوە جیاوازەکانی هەولێریش لە نێو کارەکانی فیستیڤاڵەکە بەشدار دەبن.''
 
ئەمێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی فیستیڤاڵەکە لەڕووی ئارامی و بەڕێوەچوونییەوە لە ئاستێکی بەرزدا بێت و بە جوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکرێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.