رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "بەتەمەنترین کەس" لە پارێزگاکەیان کۆچی دواییکرد.
دکتۆر زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک، رۆژی یەکشەممە 10ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکووک "بەتەمەنترین کەس" کە ژن بوو، لە سنووری پارێزگای کەرکووک کۆچی دواییکرد.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک، ژنەکە ناوی جرە محەممەد گەسەب بوو، لەدایکبووی 01-07-1900 بوو، واتە تەمەنی تەمەنی 124 ساڵ بوو.
بە گوتەی دکتۆر زیاد خەلەف، ئەو ژنە بە نەتەوە عەرەبە، لەدوای ئەوەی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرا، لە ناحیەی لەیلان بەخاکسپێردرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ