کۆمیسیۆن داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ناوی خۆیان تۆمار بکەن و دەڵێت: ئەمڕۆ دوایین وادەیە

10-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە هاونیشتمانیان دەکات ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆمار بکەن و دەڵێت، ئەمڕۆ دوایین وادەیە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە 10ی ئاداری 2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆمارکردنی دەنگدەران و نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەترییە. لەگەڵ تەواوبوونی کاژێرەکانی کارکردن، وادەی تۆمارکردنیش کۆتایی دێت."
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە دەنگدەران دەکات سەردانی نزیکترین شوێنی تۆمارکردن لە هەرێمی کوردستان بکەن بە تۆمارکردنی داتا و زانیارییەکانیان، بۆئەوەی "کارتی بایۆمەترییان بۆ دەربکرێت و مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەبێت، بە پێچەوانەوە ناتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن."
 
لە 1ی کانوونی دووەمی 2024ەوە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
 
رۆژی 3ى ئاداری 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد کە رۆژى 10-6-2024ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.