پاسەوانی سنووری سلێمانی 21 ئاسیایی دەستگیردەکەن کە هەوڵیانداوە سنوور ببەزێنن

10-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، 21 کەسی بە رەگەز ئاسیایی دەستگیردەکەن، کە هەوڵیانداوە بە نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بچنە نێو خاکی عێراق.

عەمید حەیدەر کەرخی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزەکانی فەوجی سێی سەر بە لیوای سێی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا 21 کەسی بە رەچەڵەک ئاسیاییان دەستگیرکرد، لەوکاتەی هەوڵیانداوە بە نایاسایی لە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکە دزە بکەنە نێو خاکی عێراق.
 
عەمید حەیدەر کەرخی، ئاماژەی بەوەکرد، پەڕاوی دەستبەسەری یاسایی بۆ دەستگیرکراوەکان رێکخراوە و رێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر. 
 
عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەزار و 420 کیلۆمەتر، لەگەڵ تورکیا و باکووری کوردستان 335 کیلۆمەتر و لەگەڵ سووریا و رۆژئاوای کوردستان 618 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە.
 
گوتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق رۆژی 24-02-2025، بە رووداوی گوت، "بە کۆی گشتی ئێستا لە سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، زیاتر لە 970 کامێرای چاودێریی پێشکەوتوو دانراون و کامێرای زیاتریش دادەنرێت." 
 
لەبارەی تووندوتۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران، گوتەبێژی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ئاماژەی بەوەکرد،، "تاوەکو ئێستا هیچ رێنماییەکمان بۆ دانانی دیواری کۆنکرێتی لە سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران پێنەگەیشتووە".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.