کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: وردبینى لە بەربژێرانى سەربەخۆ تەواو بووە

10-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، وردبینى لە بەربژێرانى سەربەخۆى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواو بووە و دوای جەژنیش وردبینی لە ناوى بەربژێرانى پارت و هاوپەیمانیێتییەکان دەکرێت.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رۆژی چوارشەممە 10-4-2024 بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "پێش تیروپشکى ژمارەى بەربژێرانى سەربەخۆ، پارت و هاوپەیمانیێتییەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، وردبینى لە دۆسیەى بەربژێرانى سەربەخۆ کرا کە 57 بەربژێرن." 
 
دووشەممە 8ـی نیسانى 2024، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە بەغدا تیروپشکى ژمارەى دوو هاوپەیمانیێتى، 10 پارت و بەربژێرانى سەربەخۆی کرد.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق گوتی، "ناوى بەربژێرانى پارت و هاوپەیمانیێتییەکانیش لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئامادەکراوە بۆ ئەوەى دوای جەژنى رەمەزان رەوانەى لایەنی پەیوەندار بکرێت بە مەبەستى وردبینیکردنی."
 
بەگوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆن، ناوى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەزارەتەکانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و عێراق، هەردوو دەستەى دەستپاکیى هەرێمى کوردستان و عێراق، دەستەى لێپرسینەوە و دادوەریى عێراق دەنێردرێت بۆ وردبینیکردن لە دۆسییەکانیان.   
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوى راگەیاند، "لە رۆژانى جەژندا فەرمانبەرانى هۆبەى بەربژێران دەوام دەکەن بۆ ئامادەکردنى ناوى بەربژێران بۆ ئەوەى دواى جەژنى رەمەزان ئاراستەى لایەنە پەیوەندارەکانى بکەن."
 
رۆژی 10ـى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.