دەنگۆی هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر رەتدەکرێتەوە

10-05-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەبوونی "دەنگی بەرز" لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر، بەرپرسێکی ئاگادار رەتیدەکاتەوە هێرش کرابێت.
 
هەواڵەکە بە چەند جۆرێک بڵاوکراوەتەوە، بەشێک دەڵێن دەنگی گەورە لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر لە پارێزگای هەولێر بیستراوە، بەشێکیش دەڵێن، "هێرشی کراوەتە سەر."
 
بەرپرسێکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر فڕۆکەخانەی هەریر، ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوە."
 
دوایین جار فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر کرایە ئامانج 05-01-2024 بوو، کە لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کرایە سەر.
 
لەدوای رووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری 2023وە، هێرشی حەماس بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و پەرەسەندنی شەڕی نێوانیان، هەندێک گرووپی چەکداری دیکە بەشداریی خۆیان لە شەڕەکەدا راگەیاند و پاڵپشتیی حەماسیان کرد، لەوانەش گرووپێکی چەکداری شیعییە کە خۆیان بە "موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق" ناساند، کە بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا "ئەو گرووپە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی" دەکرێن.
 
ئەو گرووپە تاوەکو سەرەتای ئەم ساڵ بەرپرسیارێتیی خۆی لە 15 هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و 12 ‌هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر لەئەستۆ گرت، کە زۆرینەی هێرشەکانی بە درۆن بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، خنکان و هەڵدێران لە هەرێمی کوردستان.

ئەم ساڵ 61 کەس بەهۆی ئاگر، خنکان و هەڵدێران گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە، زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە، بەهۆی ئەو رووداوانە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.