لە ئیلام دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

10-05-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی ئیلام - سراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا. بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە دەڵێت، "نەبوونی هێمای ئاگادارکردنەوە و لادان بۆ سایدی بەرامبەر، هۆکاری رووداوەکە بووە."
 
ئەمڕۆ هەینی 10-05-2024 لە رێگەی ئیلام - سراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاپ (نیسان وانێت - پەیکان وانێت) دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
 
ئەبولفەزڵ کەهزادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، "هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە، نەبوونی تابلۆ و هێماکانی ئاگادارکردنەوە لەنزیک ئەو کارگەیە بووە، کە ئۆتۆمبێلەکان لەوێ پێکیاندا داوە."
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ئیلام باسی لە تیژڕۆیی و لادانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ سایدی بەرامبەر کرد و گوتی، "هەموو کات 50%ی هۆکاری رووداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرپێچیکردن لە رێنوێنییەکان."
 
جگە لە گیانلەدەستدراوان، دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئیلام.
 
رۆژی 7ی نیسانی 2024 ئەحمەد شیرانی، بەڕێوەبەری ناوەندی زانیاری و کۆنترۆڵی ترافیکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای نەورۆزەوە تائێستا 100 هەزار رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە روویانداوە و بەهۆیەوە 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و 21 هەزار و 441 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە