گەشتوگوزاری دووکان: بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران دوو هێندە بووە

10-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە هاتنی گەشتیاران دوو هێندە بووە و لەدوای جەژنەوە نزیکەی 500 هەزار گەشتیار چوونەتە دووکان.
 
رۆژی شەممە، 10ـی ئایاری 2025، رێژین رەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەرەتای هەموو ساڵێک و هەموو مانگێکیش ئامادەکاریی تەواو دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکەین، ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵییەوە هاتنی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە و دوو هێندە بووە."
 
وەکو بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان دەڵێت، تاوەکو هەینی داهاتوو هیچ شوێنێک بۆ گەشتیار نەماوە، گەشتیارێکی زۆر روو لە دووکان دەکەن بەهۆی کەشوهەواکەی و هەبوونی ئاو؛ هەفتانە لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا نزیکەی 40 هەزار گەشتیار سەردانی دووکان دەکەن، لە دوای جەژنیشەوە نزیکەی 500 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.
 
لەبارەی نرخی کەپرەکانەوە رێژین رەئووف دەڵێت، لە 25 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 50 هەزار دینار، کەپری ئاسایی بە 25 هەزار دینارە بۆ ماوەی 12 کاژێر، ئەوانەی VIPـن کە هەموو خزمەتگوزارییەکیان تێدایە بۆ 12 کاژێر بە 50 هەزارن، بەڵام لە جەژن و بۆنەکاندا کەمێک نرخیان زیاتر دەبێت، لە 50 هەزارەوە دەستپێدەکەن تاوەکو 80 هەزار.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان، لێژنەی چاودێرییان هەیە هەموو کاتێک چاودێری نرخی کەپرەکان دەکات، خاوەنی کەپرەکان ناتوانن نرخەکان گرانتر بکەن.
 
گوتیشی، بە هاوکاری و هاوئاهەنگی هێزەکانی ناوخۆ، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی خنکان لە دووکان تۆمار نەکراوە.
 
بەگوێرەی دەستەی گەشتوگوزار، رۆژانی جەژنی رەمەزانی پار، زیاتر لە 203 هەزار گەشتیار هاتبوونە هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."