مەسرور بارزانی پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کۆنسووڵگەریی ژاپۆن کرد

10-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی کۆنسووڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد و پشتیوانیی بۆ سەرخستنی لە ئەرکەکەی بۆ دەربڕی.
 
ئەمڕۆ شەممە 10-05-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا، بەرپرسی نوێی نووسینگەی کۆنسووڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەرکاربوون و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، "سوپاسی حکومەتی ژاپۆن و بەتایبەتیش ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (جایکا)ی کرد، کە چەندین پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات."
 
بەرپرسی نوێی نووسینگەی کۆنسووڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە؛ ئەمەش بەپێی راگەیێندراوی حکومەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.