بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگەوە نرخی ئامێرە کارەباییەکان لە هەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە

56 خولەک له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەرێمی کوردستان نرخی ئامێرێکی کارەبایی نێو ماڵ وەکو تەلەڤزیۆن، بەفرگر و جلشۆر نزیکەی 150 بۆ 250 دۆلار بەرزبووەتەوە. خاوەنی کۆمپانیایەک هۆکارەکانی دەگێڕێتەوە بۆ جەنگ و کرێی گواستنەوە.
 
د. ژیار تارق، خاوەنی کۆمپانیای فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، پێش جەنگ کۆنتێنەرێکی 40 پێی گومرگەکەی لە بەندەری ئوم قەسر لە بەسڕە 4 ملیۆن و 600 هەزار دینار بوو، ئێستا 14 بۆ 30 ملیۆن دینارە."
 
ژیار تارق گوتی، "پێش جەنگ گواستنەوەی بار لە چین بۆ بەندەری ئوم قەسر 2300 دۆلار بوو، ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ 5500 دۆلار."
 
ئەو کاسبکارە دەشڵێت، "بەهۆی گرانبوونی گواستنەوە و گومرگەوە نرخی ئامێرە کارەباییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە."
 
بە گوتەی ژیار تارق، ئەگەر پێش جەنگ بەفرگرێک بە 600 دۆلار بووبێت، ئێستا بە 800 دۆلارە. هەروەها تەلەڤزیۆنێکی شاشە 65 پێش جەنگ 400 دۆلار بوو، ئێستا بە 650 دۆلارە.  جلشۆرێک بە 340 بووبێت، ئێستا بە 590 دۆلارە. هەروەها قاپشۆرێک بە 300 دۆلار بووبێت، ئێستا بە 450 دۆلارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی کۆشکی دادی حەسەکە

پەیەدە: نووسینی تابلۆکان بە زمانی کوردی بەهێزکردنی سەروەریی سووریایە

ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) رەخنە لە پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی داد لە حەسەکە و قامیشلۆ دەگرێت و رایدەگەیێنێت، داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی، هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی سووریا.