ئیسماعیل کامیل: کوردی سوێد یەکگرتووبێت دەتوانێت 20 کورد بکاتە ئەندامی پەرلەمانی سوێد

11-06-2022
هێمن عەبدوڵڵا
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
نیشانەکردن سوێد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئیسماعیل کامیل خەڵکی شاری عاموودای رۆژئاوای کوردستانە و ماوەی 45 ساڵە لە سوێد دەژیت، بڕوانامەی پزیشکی لەو وڵاتە بەدەستهێناوە و دواتر لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانی ئەوکات پێیان دەگوت 'ئاکسا' خزمەت بە دۆزی نەتەوەیی کورد دەکات، پاشان دەچێتە نێو سیاسەت و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی سوێد لە پارتی لیبڕال و ئێستاش سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییە.
 
ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداودا کە هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی دەکات باسی چۆنیێتی دروستبوونی کۆنفیدراسیۆنەکەیان و ئامانج و کارەکانی دەکات و دەڵێت، "بەر لە دوو ساڵ لە ئەڵمانیا فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پێکهێنرا، دواتر بیرمان لەوە کردەوە کە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا ناوەند و فیدراسیۆن و گرووپی رەوەندی کوردی هەن و زۆر پێویستە لەو هەموو گرووپ و ناوەند و فیدراسیۆنانە کۆنفیدراسیۆنێک دروستبکەین."
 
ئاماژەی بەوەش کرد: لە 4-5-6-9ـی مانگی 12ـی ساڵی2021 کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە هەولێر لە فیدراسیۆنەکانی رەوەندی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا پێکهێنرا، دواتر لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ کۆنفیدراسیۆنەکە بە ئۆنلاینن کۆبووەوە و بڕیاریدا بە هەڵبژاردنی 7 کەس وەک ئەندام و منیش وەک سەرۆک هەڵبژێردرام. 
 
ئیسماعیل کامیل کە ماوەی 45 ساڵە لە سوێد دەژیت، پێیوایە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەتوانێت کاریگەریی گەورەی بەسەر بڕیار و سیاسەتی وڵاتانی ئەوروپا هەبێت و ئاشکرای دەکات کە ئەوان هانی گەنجان دەدەن رووبکەنە دنیای سیاسەت و بچنە نێو ناوەندەکانی بڕیاری ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین.
 
ئیسماعیل کامیل دەڵێت: بەر لە 70 ساڵ گەنجی کورد کە دەهاتنە ئەوروپا وەک باڵیۆزی گەلەکەیان بوون لە وڵاتانی ئەوروپا، ئامانجی کۆنفیدراسیۆنەکەمان ئەوەیە هانی گەنجان دەدەین بۆ چوونە نێو پارتە سیاسییەکانی ئەوروپا و هەروەها هانی ژنانیش دەدەین بۆ چوونە نێو رێکخراوەکانی ژنانی ئەوروپا بۆئەوەی پێگەی کوردی دیاسپۆرا بەهێزبکەین و لەو رێگەیەشەوە خزمەت بە دۆزی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان بکەین.  
 
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی جەخت لەوە دەکاتەوە لەنێو کۆنفیدراسیۆنەکەیاندا بۆچوون و لایەنگری جیاواز هەن و هەیانە سەر بە پارت و لایەنە کوردستانییەکانن لە پارچەکانی کوردستان، لەکاتێکدا لەزۆربەی پارچەکاندا ناکۆکی و رای جیاواز لەنێوان لایەنە سیاسەکاندا هەن، بەڵام لەنێو فیدراسیۆنەکەدا رێگەنادرێت ناکۆکی حیزبایەتیی کاریگەری بەسەر کوردی دیاسپۆراوە هەبێت و "بێ جیاوازی پشتیوانیی لە هەموو پارتە کوردییەکان دەکەین و پەیوەندی باشمان لەگەڵ پارتە کوردییەکان لە کوردستاندا هەیە." 
 
لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوێد بەڕێوەدەچێت، سوێد یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە دیاسپۆرای کوردی زۆر تێدایە و هەروەها دەرفەتی زۆری بە کوردی وڵاتەکەی داوە بچنە نێو سیاسەت و ناوەندەکانی بڕیار، ئیسماعیل کامیل لەو بارەیەوە دەڵێت، "یەکڕیزی رەوەندیی کورد لە ئەوروپا کاریگەریی بەهێزی دەبێت، بۆ نموونە لە سوێد 150 هەزار کورد مافی دەنگدانیان هەیە، کەواتە کورد رۆڵێکی گرنگی هەیە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و ئەگەر کوردی سوێد یەکگرتووبێت دەتوانێت 20 کورد بکاتە ئەندامی پەرلەمانی سوێد." 
 
ئیسماعیل کامیل باسی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوێد دەکات لە 2010 و گوتی" لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوێد لە 2010 نوێنەری هەموو پارچەکانی کوردستان گەیشتنە پەرلەمانی سوێد و منیش یەکێک بووم لەو پەرلەمانتارانە، هەرچەندە کوردەکان لە پارتە جیاوازەکان بووین، بەڵام لە دۆزی کورد یەکڕیزبووین و توانیمان کۆمەڵەی سوێد- کوردستانی دروستبکەین کە رۆڵێکی باشی بۆ دۆزی کورد هەبوو." 
 
ئیسماعیل کامیل روونیکردەوە، لە ساڵانی شەستەکانی سەتەی رابردوو پارتی چەپ پشتیوانی دۆزیی کوردی دەکرد و هەروەها لە 1981 پارتی لیبڕالیی سوێد پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کرد. ئیسماعیل کامیل داوای لە دەنگدەرانی کوردی سوێد کرد دەنگ بەو کوردانە بدەن کە کوردایەتیی دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پارچەزەوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە

ساڵێک و 8 مانگە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە. بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، 480 هەزار کەس مامەڵەیان تەواو کراوە و ئەوانەی ماون ناویان بۆمان نێردراوە.