رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو پێشمەرگەیە دەستگیرکرا کە شەوی رابردوو لە سنووری پیرمەگروون هاوڕێیەکی خۆی کوشت.
شەوی رابردوو (20-12-2025) لە خڕەی زێوێ سەر بە ناحیەی پیرەمەگروونی سنووری سلێمانی، دوو پێشمەرگە بووە دەمەقاڵەیان و یەکێکیان بە گولـلەی دەمانچە ئەوی دیکەی کوشت.
پۆلیس دەڵێت، کوژراوەکە ناوی (ع. ح. ئە) و تەمەنی 44 ساڵە. دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان بۆ شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
سەبارەت بە چارەنووسی بکوژەکەش، پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە: "چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە، تۆمەتبار خۆی رادەستی شوێنی کارەکەی کرد و دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس کرا."
ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ