فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردی لە بۆکان بەڕێوەچوو؛ 'خۆڕاگرترین و بەتواناترینە'

11-06-2023
رووداو @Rudawkurdish
ئەسپسوارێک لە فێستیڤاڵەکە نمایش بە ئەسپەکەی دەکات
ئەسپسوارێک لە فێستیڤاڵەکە نمایش بە ئەسپەکەی دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دووەمین فێستیڤاڵی ئەسپی رەسەنی کوردی لە بۆکان بەڕێوەچوو؛ فێستیڤاڵێک کە بۆ کۆکردنەوە و کێبڕکێی 70 ئەسپسواری خاوەن ئەسپی رەسەنی کوردی سازکرابوو.
 
ئەسپسوارانی پارێزگای ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، تاران، تەورێز، ئیسفەهان و زەنجان بەشداربوون. زۆربەی ئەسپسواران پیاو و ژمارەیەکی کەمیان ژن بوون.
 
یەکێک لە ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی ئەو فێستیڤاڵە، پاراستنی ئەسپی رەسەنی کوردییە؛ ئەسپێک کە بە سەر، مل، چاو، کلک و پێیەکانی لە رەگەزەکانی دیکە جیادەکرێتەوە و بە بەهێزییەکەی بەنێوبانگە و لە رابردوودا بۆ کاری سەخت و لە شەڕەکاندا بەکارهاتووە.
 
بەپێی لێکۆڵینەوە مێژووییەکان، ئەسپی کوردی لە رەسەنترین، خۆڕاگرترین و بەتواناترین ئەسپەکانە. سێ جۆری سەرەکیی هەیە بە ناوەکانی جاف، ئەفشاری و سەنجاوی. ئەسپی کوردی لە کوردستان و چەندین ناوچەی دیکەی جیهانیش بەخێودەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.