ڤیدیۆ.. سێ کەس وەڵامی پرسیارەکانی 12ـی ئامادەیی بە قوتابییەک دەڵێنەوە و 'دەستگیردەکرێن'

11-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ڤیدیۆی گوتنەوەی وەڵامی پرسیارەکان بە قوتابییەک
ڤیدیۆی گوتنەوەی وەڵامی پرسیارەکان بە قوتابییەک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەسەر سکاڵای ئەوان ئاسایشی سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکردووە کە وەڵامی پرسیارەکانی 12ـی ئامادەییان بە قوتابییەک گوتووەتەوە و ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە. 
 
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کەسێک ئامێرێکی بێتەلی پێیە و وەڵامی یەکێک لە پرسیارەکان بە قوتابییەک دەڵێتەوە، پێیشی دەڵێت "مەیەرەدەرەوە و بە ئیسراحەتی خۆت وەڵام بدەرەوە، پەلەت نەبێت."
 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت، "بێڕێزیکردن لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان لە کەس قبووڵ ناکەین،  ئەوەی یاساشکێنی بکات لەو بارەیەوە تا رووبەڕووکردنەوەی لەگەڵ دادگەکان بە بەردەوامی کار دەکەین."
 
وەکو وەزیری پەروەردە باسی دەکات، لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەو قوتابییەی کە پەیوەندی هەبێت بەو کەسانەوە و ئەو پرسەوە تاقیکردنەوەکەی بە "گزی" بۆ هەژمار دەکرێت. 
 
رۆژی شەممە، 10-6-2023، تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری بۆ هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە