لە گوندەواری قامیشلۆ گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیا کوژرا

10-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندەواری رۆژئاوای شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە گەنجێکی کورد کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار کرا.
 
سەرچاوەکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویان کردووە، رۆژی یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024 لەنزیک گوندی دوودا کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، سێ گەنجی کورد هەوڵیان داوە بەرەو خاکی تورکیا بپەڕنەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە تەقەیان لێکراوە، لە ئەنجامدا گەنجێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
 
بەپێی زانیارییەکان، دوای تەقەی هێزەکانی تورکیا، تائێستا چارەنووسی گەنجی سێیەم دیار نییە.
 
تەرمی گەنجە کوژراوەکە و هەروەها گەنجە بریندارەکە دواتر لەلایەن تیمەکانی مانگی سووری کوردیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری قامیشلۆ گوێزرانەوە.
 
رۆژی 25ی ئایاری 2024 گەنجێکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی هیمۆی رۆژئاوای کوردستان بەناوی یەحیا ئەحمەد، کاتێک ویستبووی بپەڕێتەوە نێو خاکی تورکیا، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی سەرێکانی کوژرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە