دوایین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی دادوەرەکان و دابەشکردنی مووچە

10-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، گەڕانەوەی حاجییان دەستی پێکردووە و پێنج دادوەرەکەی دادگەی فیدراڵیش دەگەڕێنەوە؛ "بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لە چارەنووسی مووچە دەدرێت".
 
10 رۆژ لە مانگی حوزەیران تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، لەسەر ئەو پرسە چەند فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان سکاڵایان لە دادگەی فیدراڵیی عێراق تۆمارکردووە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی دادوەران بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.
 
رۆژی سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەڕانەوەی حاجییان دەستیپێکردووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادوەران دەگەڕێنەوە و رێژەی یاسایی تەواو دەبێت و بڕیار لەبارەی چارەنووسی مووچە دەدرێت."
 
28ـی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەوە ئاگادارکردەوە چیدیکە ناتوانێت پارە بۆ مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەم ساڵ بنێرێت، بە پاساوی ئەوەی پابەند نەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، و نەبوونی تەرخانی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.
 
بە گوتەی شوان کەلاری، "ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی، تەواو پێچەوانەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی، یاسای بودجە، دەستوور و رێککەوتنی سێ مانگ پێش ئێستایە، مانگی یەک رێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرد و رازی بوون لەسەر هەموو شتێک، بەڵام ئەم بابەتە سیاسییە، وەزارەتی دارایی بە گوشار کردوویەتی، بۆ رێگریکردن لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان."
 
ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق گوتی، "هەرێمی کوردستان کارتی گوشاری زۆرە، ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لەسەر ئەو هەڵەیە و بەردەوام بێت لە جینۆسایدی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان، هیچ رێگەیەک هێڵی سوور نییە هەموو کارتێکی گوشار بەکاردەهێنین وەکو بایکۆت، هەڵوێست وەرگرتن، کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تەنانەت کارتی ریفراندۆمیش."
 
دادگەی فیدراڵی 9 دادوەری سەرەکی هەیە. بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی دادگەی فیدراڵی، پێویستە هەر 9 دادوەرەکە ئامادەبن بۆ بڕیاردان لەسەر هەر داواکاری و سکاڵایەک.
 
ئەو پێنج دادوەرەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە سعودییەن، یەکێک لەوان سەرۆکی دادگەی فیدراڵییە.
 
دواین جار، 13-05-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەر ئەو رۆژە لیستی مووچە بڵاوکرایەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.