وەزارەتی کارەبا: مانگی رابردوو رۆژانە نزیکەی 16 کاژێر کارەبا دراوەتە هاوبەشان

10-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، مانگی رابردوو بەپێی جیاوازیی ناوچەکان 13 بۆ 16 کاژێر کارەبا دراوەتە هاوبەشان.
 
رۆژی سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تێکڕای پێدانی کارەبا لە زاخۆوە تاوەکو کفری بۆ مانگی ئایار 15 کاژێر و نیو بووە، بەڵام بەپێی جیاوازیی ناوچەکان 13 تاوەکو 16 کاژێر کارەبا هەبووە."
 
خواست لەسەر کارەبا لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت و نزیکەی ملیۆنێک و 100 هەزار کەس لە کارەبای 24 کاژێریی سوودمەند بوون. ئومێد ئەحمەد دەڵێت: "لە شوێنە گەرمەکان خواست لەسەر کارەبا زیاترە، بۆیە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە."
 
وەک گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاژێرەکانی پێدانی کارەبا بەراورد بە مانگی پێش خۆی تۆزێک کەمبووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چڕی دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی. تیمی پڕۆژەی رووناکی دەڵێت، ئەم مانگە هەنگاوی خێراتر بۆ فراوانبوونی پڕۆژەکە دەگرنەبەر و ژمارەی سوودمەندبووان دەگەیێننە نزیکەی دوو ملیۆن کەس و تەواوی هەولێر کارەبای دەبێتە 24 کاژێری.
 
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدایە کە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.
 
لە هەرێمی کوردستان 4000 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێندرێت، لە کاتێکدا پێویستی بە زیاتر لە 6,500 مێگاواتە. ژمارەی هاوبەشانی کارەباش یەک ملیۆن و 900 هەزاری تێپەڕاندووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.